سەیدسادق بۆ هەڵەبجە
ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو رانەمەڕێکدا و 17 سەر ئاژەڵی لەناوبرد
+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 7.9.2025 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە، ئۆتۆمبێلێک 17 سەر ئاژەڵی ماڵی کوشت.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سەیدسادق بۆ 964 وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:20 خولەکی ئێوارە لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ پارێزگای هەڵەبجە، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنی بێ سەرەتا، خۆی کرد بەناو رانەمەڕێکدا، بەهۆی رووداوەکەوە 10 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە و حەوت سەریش بریندار بوون و خاوەنی بەوە راگەیشت سەریان ببڕێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا خاوەن مەڕەكان و خاوەن ئۆتۆمبێبلەكە رێككەوتن و سوڵحیان كرد، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە بێ سەرەتا بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا