دروێنەکردن لە سنورى مەخمور وینە: ئەرشیف
500 ملياره
جوتیارانی مه‌خمور پاره‌ی گه‌نمیان بۆ خەرج ده‌كرێت
+964
دەشتی عارف -هەولێر
تا ئێستا جوتیارانی قه‌زای مه‌خمور و به‌شێكی جوتیارانی كه‌ركوك و پارێزگای موسڵ، پاره‌ی گه‌نمیان وه‌رنه‌گرتووه و بڕیاری خه‌رجكردنی 500 ملیار دیناریان بۆ دراوه و له ماوه‌ی داهاتوودا به‌شی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت.
مه‌روان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مه‌خمور، به964ـی وت، “قه‌زای مه‌خمور هیچ جوتیارێكی پاره‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه بوو دره‌نگ خۆمان تۆمار كرد و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا كۆتا شوێن بووین بۆ خۆتۆماركردن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه تا ئێستا پاره‌كه وه‌رنه‌گرن، به‌ڵام بڕیار دراوه به خه‌ریجكردنی 500 ملیار دینار بۆ جوتیارانی كه‌ركوك و موسڵ و قه‌زای مه‌خمور”.
له‌باره‌ی كاتی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش، مه‌روان حوسێن، وتی، “چاوه‌رێن وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌كه ته‌مویل بكات بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌وانیش پاره‌كه دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر جوتیاران”.
قه‌زای مه‌خمور سه‌ر به پارێزگای موسڵه و بۆ ئه‌مساڵ بڕی 86 هه‌زار تۆن گه‌نمی راده‌ستی سایلۆی مه‌خمور كردووه، جوتياران له مانگی حه‌وته‌وه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پاره‌كانیانن له حكومه‌تی عێراق.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا