هەواڵەکان

بەغدا تا ئێستا پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستانی نەناردووە

+964

ژووری هەواڵ

ئەو باڵەخانە بەرزەی دەكەوێتە نزیك هوتێل لالەزار لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی، لای بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان وایان زانیوە لەلازارە و شەوی پێشووتر سەدان فیشەك و ئارپێچییان بە باڵەخانەكەیەوە ناوە.

بەشێكی هاوڵاتیانی هەولێر و دەوروبەری دڵخۆشن بە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر و بەشێكیان ئاوەكەشیان پێگەیشتووە و حەساونەتەوە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە زیانی بە رێگەوبان و شەقامەكانیش گەیاندووە، ئەمەیان چۆنە؟ با من پێتان بڵێم.

زیانێكی زۆر بە بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی ناحیەی كەلەكچی كەوتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەدبەختی ئەواندا ئاگر لە كۆگایەكی ساردكەرەوە لە سنووری قەزای شێخان كەوتەوە.

تا ئێستا پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە لایەن بەغداوە خەرج نەكراوە، هەرچەندە جوتیاران دەمێكە گەنمەكەیان رادەست نەكردووە، وەزارەتی بازرگانیى هەرێمی کوردستانیش خۆیان لە كێشەكە كردووە بە ساحێب و دوو جار نووسراویان بۆ بەغدا كردووە و داوای ناردنی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەکەن.