هه‌ڵه‌بجه و سه‌ڵاحه‌دین
سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین سه‌رچاوه و كتێبی به‌خشیه دوو زانكۆى هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه كه سەرۆک کۆمار کۆمەڵێک کتێب و سەرچاوەی گرنگى پێشکەش بە زانکۆکانی سەڵاحەدین و هەڵەبجە دەکات و ده‌ڵێت ، ئه‌م به‌خشینه لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی سه‌رۆك كۆماره بۆ پێشکەوتنی ئەکادیمیای وڵات.
محەمەد ئەمین فارس، به نوێنەرایه‌تی سەرۆک کۆمار کۆمەڵێک کتێبی بە زانکۆی سەلاحەدین لە پارێزگای هەولێر و عیزەدین مەجید نوێنەری سەرۆک کۆمار ئەو کتێبانەی کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دابینکرابوون به‌خشرایه زانکۆی هەڵەبجە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی هەردوو زانکۆ و ستافی مامۆستایان جەختیانکردووه‌تەوە کە گرنگیدانی سه‌رۆك كۆمار بە پێشکەوتنی ئەکادیمی وڵات بریتیە لە چەسپاندنی بناغەکانی هۆشیاری و رۆشنبیریی لە نێو نەوەی داهاتوودا.