کێبڵی ئینتەرنێت لە دەریای سوور - وێنە: David Oller
ئینتەرنێتەکەت وەزعى چۆنە؟
کێبڵ بچڕاوە بۆیە خەت خاوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بێ ئەوەی بزانرێ قرشی دەریا زیانی پێ گەیاندووە یان رووداوێکی نەخوازراو، مایکرۆسۆفت دەڵێ، چەند کێبڵێكی ئینتەرنێتی ژێردەریایی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور پچڕاون.
ئەوەش بووە، بەهۆى خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا.
لەو راگەیەندراوەدا باسی ئەوەکردووە، چەند کێبڵێكی ئینتەرنێتی ژێردەریایی نێودەوڵەتی لە دەریای سووردا پچڕاون، تیمە ئەندازیارییەکانیان لە ئێستادا کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
چەند رۆژێکە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا، لێرە و لەوێ گلەییان لە خاوبوونەوە و نەکرانەوەی بەشێک لە براوسەرەکان هەبوو، لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و دەیانووت، بەرنامەکان ناکرێنەوە و بە زەحمەت کارەکانیان رایی دەکەن.
ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە، تا 70%ی هاتوچۆی ئینتەرنێتی ئەوروپا و ئاسیا بەو هێڵەدا تێدەپەڕن، جگە لەوەی وڵاتانی عەرەبی گرفتیان بۆ دروست بووە، هەندێک لە ناوچەکانی وەک ئەسیوپیا و سۆماڵ 85-90% پەیوەندییان لەدەستداوە.