سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لیژنە پێکدەهێنێت؛ پردە رووخاوەکە سودانى هێنایە دەنگ

964+

وریا فەتاح

لەسەر رووخانى پردەکەى شارى کەربەلا، سەرۆک وەزیرانى عێراق لیژنەیەکى بەپەلەى پێکهێنا، جەخت لەوەکراوەتەوە کە لایەنى کەمتەرخەم سزا وەردەگرێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى رووخانى پردێک پردێک لە کەربەلا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسى دیکەش بریندار بوون

نوسینگەى محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوى کردەوە،”سەرۆک وەزیران بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی رووداوە دڵتەزێنەکەی پرۆژەی پردی عەتێشی لە شاری کەربەلا دەکات، کە هێشتا لە قۆناغی دروستکردندایە”.

“سودانی دەستبەجێ فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا، کە پێکهاتووە لە ئەندامانی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، ئەرکی ئەم لیژنەیە دەستنیشانکردنی وردەکارییەکانی رووداوەکەیە و دیاریکردنی کەمتەرخەمەکان و لێپرسینەوەیانە”، لە راگەیەندراوەکەدا وا باسکراوە.

دواى رووداوەکە عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکان بە 964ـی وت،”روداوەکە لەناوچەی عەتێشی روویداوه، پردێکی تازەدروستکراو کە هێشتا کارکردن تێیدا بەردەوام بووە و بە ئامێرى بەرزکەرەوە سەبەکەیان بەرزکردووەتەوە، لەوکاتەدا زنجیرى ئامێرەکە پچڕاوە و سەبەکە بەربووەتەوە و بەشێکى پردەکەى رووخاندووە”.

وتیشی،”بەهۆی داڕوخانی پردەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو شەشی دیکەش بریندارن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە لە تەنیشت ئەو پردە بونە،  تێکشکاون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە”.

رووداوەکە لە کاتێکدایە کە پرۆژەی پردی عەتێشی بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ژێرخانی کەربەلا دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری گەورەی لەسەر هاتووچۆی شارەکە هەبێت.

لە پردە رووخاوەکەى کەربەلا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پردە رووخاوەکەى کەربەلا سێ کەس گیانیان لەدەستدا