سوننەتێکی دووپاتکراوە
یهكێتى زانایان شێوازی ئەنجامدانی نوێژی مانگگیران بڵاودهكاتهوه
964+
فهرهاد حهسهن
یهكێتى زانایانى ئایینى ئیسلام له كوردستان، شێوازى ئهنجامدانى نوێژى مانگگیران بۆ هاوڵاتیان بڵاودهكاتهوه و دهڵێت، ئهم نوێژه سوننهتێكی دووپاتكراوهو و باشتره لهوهى خهڵك لهوكاتهدا خەریکى تەماشاکردنی ئەم دیاردە گەردوونییە بێت، کە لەهەندێک کاتدا زیانی هەیە بۆ تەندروستی.
شێوازى نوێژكردنهكه لهلایهن د. حهسهن محهمهد پشدەری نووسراوه و یهكێتى زانایانیش بڵاویكردووهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، وەک راگەیەنراوە چاوەڕوان دەکرێت سبەى شەو كاتژمێر 6:28 خولهك مانگ بگیرێت بە پێویست زاندرا شێوازی سوننەتی نوێژی مانگگیران باس بکهین وەک ئەوەی لە صەحیحی بوخاری و موسلیم و کتێبە فیقهیەکانی مەزهەبی ئیمامی شافعی روون کراوەتەوە.
روونكراوهتهوه، كه نوێژی مانگگیران سوننەتێکی دووپاتکراوە (مۆكد)ە. کە بێجگە لەوەی گوێرایەڵی پەروردگارە و پابەندبوونە بە سوننەتێکی جێگیری حەزرەت – صلی الله علیه وسلم- لەبەر چەندین حیکمەت تەشریع کراوە.
شێوازى نوێژكردنهكه:
– سوننەتە بەجەماعەت ئەنجام بدرێت بەڵام دەکرێت بەتەنهاش بکرێت، بەڵام بەجەماعەت خێری زیاترە.
– نوێژەکە دوو رکاتە بەڵام تۆزێک جیاوازی هەیە لەنوێژەکانی دیکە.
– نیەت دەهێنێ بەدڵ و زوبان و دەڵێی (نیەتم هەیە نوێژی سوننەتی مانگگیران ئەنجام دەدەم “بەجەماعەت” ئەگەر بەجماعەت کردی)
– سورەتی الفاتحه دەخوێنێ و سورەتێکیش لەدوای الفاتحه دەخوێنێ بەدەنگی بەرز.
– پاشان دەچێتە رکوع و زیکرەکانی رکوع دەخوێنێ وەک نوێژە ئاساییەکان، بەڵام سوننەتە درێژی بکاتەوە.
– هەڵدەستێتەوە لە رکوع دیسانەوە سورەتی الفاتحه و سورەتێک لەدوای الفاتحه دەخوێنێ .
– ئینجا دووبارە دەچێتەوە رکوع و زیکرەکانی رکوع دەخوێنێ وەک نوێژە ئاساییەکان، بەڵام سوننەتە درێژی بکاتەوە.
– هەڵدەستێتەوە لە رکوع و ئیجا دەچێتە سەجدە و دوو سەجدەکە وەک نوێژە ئاساییەکان ئەنجام دەدات بەڵام سوننەتە درێژی بکاتەوە.
– ئینجا هەڵدەستێتەوە بۆ رکاتی دووهەم ئەم رکاتەش وەک رکاتی یەکەم ئەنجام دەدات.
– پاشان سەلام دەداتەوە.
– ئەگەر ئەم نوێژە بەجەماعەت ئەنجام درا سوننەتە ئیمام دوای نوێژەکە دوو وتاری وەک وتاری جومعە بەمەرج و روکنەکانیەوە بخوێنێتەوەو خەڵکی هان بدات بۆ تەوبەو گەڕانەوە بۆلای خودا و خێرکردن و ئاشتبوونەوە لەگەڵ یەکتری.