هەولێر
پارچە پارچە بوو؛ ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەى ئاراستەى شەقام رۆیشت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر، دیمەنى ئۆتۆمبێلێکى بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە شەقامى لاوان پێچەوانەى ئاراستەى شەقام رۆیشتووە و خۆى کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى تردا، بەو هۆیەشەوە پارچە پارچە بووە.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری مسیۆبۆشی بووە و بە خێراییەکى زۆرەوە لە شەقامى لاوان پێچەوانەى ئاراستەى شەقام رۆیشتووە و خۆى بە ئۆتۆمبێلێکى تردا کێشاوە.
بەپێى دیمەنەکان بێت، ئۆتۆمبێلەکە بەشى پێشەوەى بەتەواوەتى پارچە پارچە بووە و بزوێنەر و گێرى ئۆتۆمبێلەکە لێبووەتەوە.
داواش دەکات، شوفێران هیچ کاتێک بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام نەڕۆن، چونکە ئەگەری رووداوی لەم جۆرەی هەیە.