تەرمێكیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە

دوو مێردمنداڵ لە روباری دیجلەدا خنکان

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، دوو مێردمنداڵ كه كچ و كوڕێكن، لەکاتی مەلەکردندا لە روباری دیجلەى سەر بە پارێزکای سەڵاحەدین خنکان و تەرمی یەکێکیان دەرهێنراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی دیکەیان بەردەوامە.

عیماد جاسم، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی فێرکاری سەڵاحەدین، بە964ـی وت،” دوو مێردمنداڵ کە یەکیان کوڕە و ئەوەی دیکەیان کچە، تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 15 ساڵاندايه، یەکێکیان دوێنی ئێواره لە روباری دیجلە لەناحیەی یەسرب خنکاوە و ئەوەی دیکەیان بەیانی ئەمڕۆ لەپڕۆژەى ئاوی قەزای ئیسحاقی، کە نزیکە لەهەمان روبارەوە خنکاوە.

دەشڵێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمی مەلەوانی و خەڵکی ناوچەکەوە تەرمی کچە منداڵەکەیان دەرهێناوە و گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشحانەکەمان و دوای توێکاری پزیشکی دەرکەوت، بەهۆی نەزانینی مەلەکردن و ماندوێتیەوە ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە.

“لەئێستادا لەلایەن تیمی مەلەوانی و خەڵکەوە، گەران بەدوای تەرمەکەی دیکەدا بەردەوامە”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

ئەو منداڵەی دوێنێ لە خنكان رزگار كرا ئەمڕۆ مردن زەفەری ...

ئەو منداڵەی دوێنێ لە خنكان رزگار كرا ئەمڕۆ مردن زەفەری پێبرد