دیداری نێوان سودانی و هاریس لە بەغدا
داوای پەرەپێدانیشی دەكات
سودانی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكا بە گرنگ ناودەبات
964+
محەمەد فاتیح
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، له یەكەم چاوپێكەوتنی لەگەڵ كار راپەڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 6.9.2025، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، كار راپەڕێنەری نوێی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كرد و باسی لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردووە.
وەک لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:
-سودانی جەختیكردەوە، لە گرنگی پەیوەندیە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و زیادکردن و پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا، لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست و هاوڕێ.
-لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و بابەتە هاوبەشەكان خرانەڕوو، لەگەڵ تاوتوێكردنی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان و راگرتنی ململانێ بەردەوامەکان و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی.