بڕیارەكەی هەرای نایەوە

ترەمپ ناوی وەزارەتی بەرگری گۆڕی بۆ وەزارەتی جەنگ

964+

محەمەد فاتیح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی گۆڕی بۆ وەزارەتی جەنگ، ئەم بڕیارەش بووە هۆی مشتومڕێكی بەرفراوان لە ناوخۆی ئەمریكا و دەرەوەی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، رۆژی هەینی لە كۆشكی سپی بڕیارێكی ئیمزا كرد، بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی جەنگ.

دوای ئیمزاكردنی بڕیارەكە، بە ئامادەبوونی پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ، ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی وت، ناوە تازەكە گونجاوترە بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی جیهان و ئەمەش ناردنی پەیامی سەركەوتنە بۆ جیهان.

راگەیاندنەكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن، ئەم بڕیارەی ترەمپ، لەگەڵ بانگەشەكردنی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی یەكناگرنەوە و پێشبینی دەكەن تێچووی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی جەنگ، بگاتە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار.

كۆشكی سپیش دەڵێت، گۆڕینی ناوی وەزارەتەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە نیشاندەری ئەوە بێت، توانای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانی هەیە و ئەمریكا خاوەنی گەورەترین سوپایە لە جیهاندا و بڕیارەكەش بۆ سەپاندنی ئاشتییە لە رێگای هێزەوە.

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان ه...

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان هەڵبژارد