کەسایەتییەک ناهێڵێت مێژووەکەی کاڵبێتەوە
کانێسکان…ئەو گەڕەکەی بۆنی شارە حەیاتەکەی لێدێت
964+
ژووری هەواڵ
کانێسکان یەکێک لە گەڕەکە کۆن و دێرینەکانی شاری سلێمانی کە هەر پێی تێدەخەی بۆن و بەرامی سلێمانی جاران دەدات، ئێستا کەسایەتییەکی شارەکە لە خەمی مانەوەی ئەو گەڕەکە وەک خۆی چەندین بینای بە خشتی سلێمانی نۆژەنکردووەتەوە.
بیناکان لەسەر شێوازە کۆن و کەلەپورییەکەی لەلایەن زاهیری کەریمە رەش نۆژەنکراوەتەوە و دەیانەوێت ئەو گەڕەکە بکەن بە ناوەندێکی گشتیاری لە شاردا.
زاهیری کەریمە رەش کەسایەتی دیاری سلێمانی بەدەم گوزەرێکەوە بە کانێسکاندا دەڵێت، دەیەوێت بیناکانی شار وەک خۆی بمێننەوە و نایەوێت کەلەپوور و رەسەنایەتی لەدەست بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی، شوێنەوار و قایمقامیەت دەکەن.
هەر بینایەک یان نوسینی لەسەرە یان پەیکەری جۆراو جۆر و کەسایەتییەکانی شار لەسەر نەخشێنراوە، ئەمە بووەتە مۆرکی ناسینەوەی بیناکانی ئەو کەسایەتییە.
زاهیری کەریمە رەش ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان ئامانجیان ئەوەیە ژیانی شەو بۆ گەڕەکەکە بگەرێننەوە و بیکەن بە ناوەندێکی دیاری گەشتیاری لە شاردا کە هەموو کەس سەردانی بکات.