دەنگخۆشە و موزیسیانە و شێوەکاریشە
12 ساڵە گۆرانیەکانی زەکەریا دەڵێتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
گەنجێکی دەنگخۆش و موزیسیان لە قەزای خەباتی هەولێر بە وتنەوەی گۆرانییەکانی زەکەریا بووەتە جێگای سەرنج و دەشڵێت، کەس پاڵپشتم نەبووە تا پەرە بە تواناکانم بدەم.
پەیامنێری 964 دەچێتە لای مەریوانی موزیک، جگە لە وتنەوەی هەندێک گۆرانی زەکەریا پێکەوە دەمەتەقێ دەکەن و باس لەوە دەکات، 12 ساڵ دەبێت گۆرانیەکانی زەکەریا دەڵێمەوە، حەزم بە هونەرمەندەکانی تریش هەیە، بەڵام زیاتر زەکەریا، چونکە پێم دەڵێن ستایلی دەنگت لەو دەچێت.
مەریوان لە تەمەنی 12 ساڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەرچەندە زاراوەی بادینیە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات وتنەوەی گۆرانی سۆرانی بۆ ئەو ئاسانە، حەزیش دەکات پاڵپشتی بکەن تا پەرە بە هونەرەکەی بدات و لایڤ موزیکیش بکات.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح