سێ شەفت کاریان تێداکردووە
بە سەرکەوتوویی یادی مەولود کرایەوە و بازاڕیش خاوێنکرایەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
یادی مەولود لە شارەکەی سوڵتان موزەفەر بە بەشداری گەورە و بچوک و هەژار و رێبواران کرایەوە و ژینگەپارێزانیش بازاڕەکەیان خاوێنکردەوە.
لەگەڵ ئەو هەموو قەرەباڵغی و یادکردنەوەیە لۆدێکی سەر کەوتەسەر شەقام و شۆستەکانی ناوبازاڕ، بەڵام هەر زوو خاوێن کرایەوە و هێمن قادر، پارێزگاری بە وەکالەت بە 964ـی وت، هەموو ئەو پلانانەی دانرابوو بۆ ئەو رۆژە بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو، ئێستاش دەستکراوە بە پاککردنەوەی ناو بازاڕی هەولێر، لە رووی ئەمنیشەوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووی نەداوە.
تاوەکو هەموو بازاڕ پاک دەکەینەوە ناوەستین، تاوەکو ئێستاش نازانین چەند زبڵ لێرەیە بەڵام ساڵی رابردوو نزیکی 25 تۆن زبڵ کۆکراوەتەوە و بەیانیش لە بڵاوکراوەیەک ئاماژە بەوە دەکەین چەند زبڵ ئەمشەو کۆکراوەتەوە، ژیار جەلال، بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر وای وت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح