خوانی سێ هەزار كەس ئامادەكراوە
دوو سەدەیە مەولود لە تەكیەی باقلانی دەخوێندرێ
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەبۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام دەف لێدان و خواردن بەخشینەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو تەكیەی باقلانیش خوانی سێ هەزار كەسی ئامادە کردووە و دوای نوێژی عیشا یادەكە بەرز رادەگیرێ.
ستار عەلی خاوەنی تەکیەکەیە بۆ 964 وتی، ”زیاتر لە 40 ساڵە بەشدارم لە یادكردنەوەی یادی مەولود لە تەكیەی باقلانی کە دوو سەدەیە یادی مەولودی لێ بەرز رادەگیرێ، هەموو ساڵێك خەلك زۆر سەردان دەكات .”
سەید ئیبراهیم باقلانی کە خەلیفەیە تەکیەکەیە بە 964ـی وت، ”لەدەرەوەی وڵاتەوە زیارەت كار هاتووە بۆ بەشداری مەولود لە لەتەكیەکەمان و شوێنیشمان بۆ دابین كردوون .”
تەكیەی باقلانی لەشاری هەولێر تایبەت بە پەیڕەوكەرانی تەریقەتی قادرییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر