هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت هەیە
موژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی مەخمور؛ بڕۆن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانه‌ی مەخمور كه فۆڕمی وه‌رگرتنی زه‌وییان پڕنه‌كردۆته‌وه، دەتوانن لەڕێی فەرمانگەکانی خۆیانەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە و تەنیا هەفتەیەکش مۆڵەتیان هەیە.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌خمور، به 964ـی، “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی فۆڕمیان پڕنه‌كردۆته‌وه زۆربه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه بووه وایانزانیوه سنووری مادده‌ی 140 شمولی وه‌رگرتنی زه‌وی ناكات، ئێستا كه زه‌وی دابه‌شكراوه په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه و ده‌لێن فۆڕممان پڕنه‌كردووته‌وه، ئێمه‌ش له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌وه داوایه‌كی تایبه‌تمان كرد و وه‌زاره‌تیش رێگای دا له رێگای فه‌رمانگه‌كانی خۆیانه‌وه فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه”.
ئاشکراشیکرد، له قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی دیبه‌گه و قه‌راج، دوو هەزار و 468 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه و ئه‌وانه‌شی وه‌ریان نه‌گرتووه، یان ئه‌وه‌تا فۆڕمیان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه، یان كێشه‌یه‌ك له كارتی نیشتمانیان هه‌بووه، ئێستا گرفتەکانیان چارەسەر دەکرێت و زەوی بە هەموویان دەدرێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن وتیشی، باشترە ئەو کەسانە پەلە بکەن و هەرچی زووە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، چونکە تەنیا یەک هەفتە مۆڵەتیان ماوە.
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە لە رۆژی 27 ئازاری ساڵی 2024 دەرکراوە، تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان زەوی پێی دەدرێت تەنیا ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە پێشتر سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری