نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی _وێنە: 964
سلێمانی
نەخۆشخانەی شار مانگێکی پڕ نەشتەرگەریی بەڕێکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستیی سلێمانی دەڵێ، مانگی رابردوو، 910 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە. بەتایبەتی، 28 لەو نەشتەرگەرییانە بۆ منداڵان کراون.
بەو پێیە بێت، مانگی ئاب مانگێکی پڕ کار بووە بۆ نەخۆشخانەکە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025 باسی لەوەکردووە، لە مانگی ئابدا 27 هەزار و 593 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 506 کەسیان بۆ چارەسەری جیاواز داخڵ کراون.
لەناو نەخۆشە داخڵ کراوەکان، 780 نەخۆش لە بەشی هەناوی، 444 نەخۆش لە بەشی شکاوی، 282 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشک و دەمار، و 624 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بوون.
لە کۆی 910 نەشتەرگەری ئەنجامدراو، 90 یان نەشتەرگەریی شەبەکە و باڵۆنیان بوون، هەروەک لەو مانگەدا، 63,868 شیكاری تاقیگەیی و 1,408 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 5,926 تیشك و 231 ئیكۆ و 775 چارەسەری سروشتی كراوە بۆ ئەو چارەخوازانەی داخڵ کراون.