ساڵانێکە بەم شێوەیەیە

حاڵى موچەخۆران لەسەرەى وەرگرتنى موچەدا

964+

وریا فەتاح

مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە بەدەست دواکەوتنی مووچە و قەرەباڵغی بانکەکانەوە گرفتارن، ئەم دۆخە ناخۆشە بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا، ژیانی لێ قورستر کردوون، زۆرجار کاتێکی زۆر لە ریزی چاوەڕوانیدا بەسەر دەبەن، هەندێک جاریش بەبێ وەرگرتنی مووچە دەگەڕێنەوە ماڵەوە. `

بەڵام لەناو ئەم سەختیانەشدا، هەندێک دەستپێشخەری سادە دیمەنی جوان دروست دەکەن، بۆ نموونە، لە بەردەم بانکی دوین لە هەولێر، تەشتێکی پڕ لە ئاو و سەهۆڵ دانراوە بۆ فێنککردنەوەی مووچەخۆران، ئەم کارە بچووکە پەیامێکی گەورە هەڵدەگرێت لە هاوسۆزی و پێکەوەیی.

هەرچەندە وەرگرتنی مووچە پڕە لە ماندوێتی، بەڵام بۆ هەندێک کەس هۆکارێکە بۆ بووژانەوەی بازاڕ، لە بەردەم بانکی گەرمیان، بازاڕێکی بچووک دروست دەبێت و مووچەخۆرانیش دوای وەرگرتنی مووچە، پێداویستییەکانیان دەکڕن.

لە بەیانی زوەوە لە سەرەی موچەدا وەستاون بەو تەمەنە زۆر...

لە بەیانی زوەوە لە سەرەی موچەدا وەستاون بەو تەمەنە زۆرەوە