"6 سه‌ر خێزانین و 400 هه‌زاریش قه‌رزارین"
خانه‌نشینێكى گه‌رمیان: هه‌موو مانگێك موچه بێت به‌شمان ده‌كات
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
لهبهربهیانى زووه‌وه له گه‌رمیان خانه‌نشیان چوونه‌ته به‌رده‌م بانكه‌كان، خانه‌نشینێك ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێى ده‌كات له نیوه‌ڕۆ موچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.
حاجى عه‌زیز حه‌مه غه‌ریب، خانه‌نشینێكى گه‌رمیانه به 964ـى وت ، ئه‌گه‌ر مانگانه له‌كاتى خۆى موچه بده‌ن كێشه‌یان نابێت و به‌شیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت تووشی فهرزارى ده‌بنه‌وه.
حه‌مید جه‌باریش خانه‌نشینێكی دیكه‌یه، به 964ـى وت، چاوه‌ڕێم موچه وه‌ربگرم و بیده‌مه‌وه قه‌رز، خاوه‌ن شه‌ش سه‌ر خێزانیشم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن