بڕیارێكى ئەنجوومەنی ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکانه‌

ئەفسەرانی ژن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری وۆرکشۆپی “ژن، ئاشتی، ئاسایش” دەکەن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر داواى راوێژکاری سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێم، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى ژنى خستنه‌ ناو وۆڕكشۆپی “ژن، ئاشتى، ئاسایش” بە ئامانجی  هۆشیارکردنەوەی ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری رەگەزی لە شوێنی کار و دڵنیاکردنەوەی یەکسانیان لە ئەرکدا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی رۆڵی ژنان لە بوارە ئەمنی و سەربازیەکاندا، لەسەر داوای کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا راوێژکاری سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ (یەکەی یەکسانی) لەوەزارەتی پێشمەرگە، وۆرکشۆپه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ناونیشانى وۆڕكشۆپه‌كه‌ تایبەت بە بڕیاری 1325 کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری لەسەردراوە.

بڕیاری 1325ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 31.10.2000 بە کۆی دەنگ په‌سه‌ندكرا، یەکەم بەڵگەنامەی فەرمی و یاساییه‌ کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەرچووە و داوا له‌ وڵاتانی ئەندام و هەموو لایەنەکان کرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەشداری ژنان لە بڕیاردان و پرۆسەکانی ئاشتی، بۆ تێکەڵکردنی رەگەز لە راهێنان و ئاشتیپارێزیدا.

ئه‌و ئەفسەره‌ ژنانه‌ی به‌شدار بوون، لە دیوانی وەزارەتى پێشمه‌رگه‌ و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان، هەروەها نوێنەرانی سەرجەم یەکەکان و فیرقەکانی سەربە وەزارەتن و ئامانجی لێی هۆشیارکردنەوەی ژنانه‌ دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی کە لە دژیان روودەدات و بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری رەگەزی لە شوێنی کار و دڵنیاکردنەوە لە یەکسانی لە ئەرک و مافەکاندا.

ئەم وۆرکشۆپە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێشخستنی یەکسانی رەگەزی لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دادەنرێت و رۆڵی بەرچاو و کارایی ژنان لە بوارەکانی ئاشتی و ئاسایشدا پێناسە دەکات.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سیستمێكی دیجیتاڵى بۆ خزمه‌تك...

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سیستمێكی دیجیتاڵى بۆ خزمه‌تكردنى پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدی...

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆى باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانى قه‌ده‌غه‌كرد