سایدی دووەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار
دوای مانگێک لە قیرتاوکردنی ھەڵوەشێنرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سایدی دووەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار دوای مانگێک لە قیرتاوکردنی، قیرەکەی لادەبرێت و جارێکی دیکە قیری تازە دەکرێتەوە، بەرپرسێکی شارەوانیش دەڵێت، قیرەکەی رەگڵەی تێدابووە.
لە 30.7.2025 قۆناغی یەکەمی سایدی دووەمی شەقامەکە تەواو کرا و بە رووی شۆفێراندا کرایەوە، درێژییەکەی 6 کیلۆمەتر و نیوە.
دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ـی وت، شەقامەکە رەگڵەی زۆری تێدابوو ھاوڵاتیان گلەییان ھەبوو، دوای دانیشتنی شارەوانیمان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە بڕیاری ئەوەماندا کە بەشی سەرەوەی قیرەکە تێخی لێبدرێت و دووبارە قیر بکرێتەوە.
“کارەکانی ھەڵکەندنی قیرەکە دەستیپێکردوە، ئەو جێگایانەی کە کوالێتیەکەی خراپ بێت و رەگڵەی ھەبێت، تیخی لێدەدرێت و دواتر قیری دەکەنەوە”دلێر حوسێن وای وت.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ دەکرێت، لەبری دروستکردنی سایدی دووەمی ئەو شەقامە، زەوییەکانی تەنیشت شەقامەکەیان پێدراوە بکرێت بە پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی