به‌ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر

هاوپەیمانان هێز و كەرەستەی سەربازی زیاتریان گه‌یانده‌ رۆژئاواى كوردستان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ده‌ڵێت، ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بارهەڵگری هاوپەیمانانیان بینیوه‌، كاتێك له‌ باشوورى شاری حه‌سه‌كه‌ بیشتووه‌ته‌وه‌ سەرباز و كه‌لوپه‌لێكى زۆرى سه‌ربازیان دابه‌زاندووه‌.

فڕۆكه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان لە بنكەی شەدادی باشوری حەسەكە نیشتەوە، دوێنێش كاروانێکی ئەمریکی له‌ بنکەی قەسرەک لە باکوری ئه‌و شاره‌ داگیرا كە لە 20 بارهەڵگر پێكهاتبوو.

روانگەی سوری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازیانه‌ى له‌ بنكه‌ى هاوپه‌یمانى شه‌داد داگیراون بریتی بووه‌ له‌ کەلوپەلی لۆجستی بۆ پاڵپشتیکردنی بنکە سەربازییەکان و بەهێزکردنی بونی لۆجستی لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی بنكەكانی لە ناوچەكانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

بە پێی راگەیەندراوەكە، دوێنێ کاروانێکی ئەمریکی كە لە 20 بارهەڵگر پێكهاتبوو، گەیشتنە بنکەی قەسرەک لە باکوری حەسەکە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبون و کەلوپەلی لۆجستییان پێبوو و بریتیبوو لە تانکی سوتەمەنی و بلۆکی چیمەنتۆ و سندوقی مۆرکراو.

هاوکات فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لە بنکەکە نیشتەوە كە پڕ بو لە چەک و کەرەستەی شەڕ، بەمەبەستی درێژەدان بە بونی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانی لە ناوچەکانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا.

"بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و دیمەشق کۆک بوون بژاردەی سەربازی نەگرنەبەر"

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق و راهێنانێكی جیاواز...

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق و راهێنانێكی جیاوازیان به‌ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كردووه

روانگەی سووری: هاوپەیمانان بنکەیەک لە بەنداوی تشرین در...

روانگەی سووری: هاوپەیمانان بنکەیەک لە بەنداوی تشرین دروستدەکەن