چاکسازی لە محاویلە و فیدەرەکاندا دەکرێت

رانیە رۆژانە نۆ کاتژمێر بێ کارەبای نیشتمانی دەبێت

964+

ژێوار خدر

بۆ ماوەی یەک هەفتە رۆژانە رانیە بۆ نۆ کاتژمێر بێ کارەبای نیشتمانی دەبێت، بەهۆی چاکسازیکردن لە محاویلە و فیدەرەکانی قەزاکەدا.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، هۆبەکانی چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا کاری چاکسازی لە محاویلە و فیدەرەکانی ناو قەزای رانیەدا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژانە کارەبای نیشتمانی بەشێک لە گەڕەکەکانی ناو شاردا دەبڕن و لەو کاتەشدا پێویستە مۆلیدەکانی کارەبا ئیش بکەن.

وتیشی، رۆژانە و بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کاتژمیر 8:30 خولەکی بەیانییەوە بۆ 5:30 خولەکی ئێوارە کارەبای نیشتمانی لە بەشێک لە گەڕەکەکان دەبڕدرێت، تەنیا ناو بازاڕدا نەبێت لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیەوە کارەباکە دەبڕدرێت.

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای س...

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای سۆلار دادەنێن