بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە

تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە.

کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە نووسراوی ژمارە (9804)ـی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاکوو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی 9 تا 15ـی راژە دەگرێتەوە و موچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوونى دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی بۆ 65 ساڵ درێژکردووەتەوە.

زیندانیانی سیاسی زەوی وەردەگرن

زیندانیانی سیاسی زەوی وەردەگرن

"دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەبن"