قایمقامی پێنجوێن بۆ 964

دوای نزیکەی پێنج رۆژ ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

دوای نزیکەی پێنج رۆژ، دواجار ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن کۆنتڕۆڵ کرا کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 900 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سووتاوە.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی وت، دوای کاتژمێر 6:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025 ئاگادار کراینەوە کە ئاگرەکە لە دیوی گوندی نزارە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام تیمەکان هەر لەوێ ماون و چاودێری پاشماوەی ئاگرەکە دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرهەڵنەداتەوە”.

قایمقامی پێنجوێن لەڕێی 964ـەوە سوپاسی سەرجەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس، رێکخراوەکانی ژینگەپارێز، خەڵکی ناوچەکە و هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

نزیکەی پێنج رۆژ لەمەوبەر لە گوندی هەڵاڵاوای پێنجوێن ئاگرێکی گەورە سەریهەڵدا و هەرچەندە چەند جارێک کۆنتڕۆڵکرا بەڵام سەریهەڵدایەوە کە بەپێی راگەیەنراوێکی رێکخراوی ملەکەوە لە ئاگرەکەدا هەزار و 930 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاوە، جگە لەوەش دوو ژینگەپارێزی خۆبەخش برینداربوون و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان، ئەمڕۆش پۆلیسی دراستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک بەتۆمەتی نانەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خۆبەخشێک زیاتر لە 30 کاتژمێر رووبەڕووی ئاگرەکەی پێنجوێ...

خۆبەخشێک زیاتر لە 30 کاتژمێر رووبەڕووی ئاگرەکەی پێنجوێن بووەتەوە

لە ئاگرەکەی پێنجوێن؛ هەزار و 930 دۆنم دارستان سوتاوە

لە ئاگرەکەی پێنجوێن؛ هەزار و 930 دۆنم دارستان سوتاوە