کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام نییە
نرخی نەوت هێشتا جێگیرە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرەڕای بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری گۆڕانكاری و سەرهەڵدانەوەی شەڕ، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67.48 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 64.01 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەم نرخانەی ئەمڕۆ، بەراورد بە دوێنێ و رۆژانی پێشوو تا رادەیەك جێگیرن، هەرچەندە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جوگرافیای وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت زۆر ئارام نییە و ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەیە، بە تایبەتی هەڕەشەی ئەمریكا لە گرووپە چەكدارییەكان و شەڕی غەززە، هەروەها ترس لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.