رێگەی سەرەکی چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی _ وێنە: 964
تائێستا شۆفێرەكان هەڵە تێگەیشتوونە
دەربازت نابێت ئەگەر وابزانیت لەبەردەم كامێرای تۆمارکردنى تیژڕەوی هێواش لێت خوڕیوە
964+
محەمەد فاتیح
لەپێناو ئەوەی شۆفێران شارەزابن لە چۆنێتی ئیشكردنی كامێراكان و بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن و سەلامەت بن و گیانیان پارێزراو بێت، روونکردنەوەیەک دەربارەی شێواز و میکانزمی کامێراکانی چاودێری خێرایی بڵاوكرایەوە.
دوو جۆر سیستمی كاركردن هەیە لە كامێراكانی سنووری پارێزگای سلێمانی جۆرێكیان وەن پۆینتە، جۆرێكیشيان پۆینت تو پۆینتە، ناو شار بەشێوەیەكی گشتی هەمووی وەن پۆینتە، واتا لەئاستی كامێراكە ئەو تیژڕەوییانە تۆمار دەكرێت كە ئەنجامدەدرێت
موقەدەمی هاتوچۆ تەیب نوری رەشید، بەڕێوەبەری تۆمار و سەرپێچی كامێراكان له بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆی سلێمانی، رونیكردەوە، پۆینت تو پۆینت ئەوانەن كە لە دەرەوەی شار كار دەكەن، زۆربەی زۆری شۆفێران تائێستا بە هەڵە تێگەیشتوون، كە گوایە لەئاستی كامێراكە هێوەری دەكەنەوە و دوای كامێراكە خێرا دەڕۆن، ئەمە تێگەیشتنێكی هەڵەیە.
وتيشى، “تكایە ئاگاداربن، لەئاستی كامێراكە و لەدوای كامێراكە دەبێت هێواش بكرێتەوە، چونكە كامێرای یەكەم ئیعاز دەدات بە كامێرای دووەم، كە ئەو ئۆتۆمبێلە هاتووە بەو خێراییە دەبێت بگاتە لای تۆ، كەواتا دەبێت لەنێوان كامێراكانی پۆینت تو پۆینت هێواش بكرێتەوە، چونكە كامێراكان حیسابی دەكەن”
بەپێی قسەكانی موقەدەمی هاتوچۆ تەیب نوری رەشید:
-نێوان هەموو كامێرایەكیش حیساب دەكرێت، واتا تیژڕەوی لەنێوان هەر پۆینت تو پۆینتێك هەژمار دەكرێت، لە چەند دانەدا سورعەت بڕوا هەرهەمووی بۆ حیساب دەكرێت.
-هەرچ جۆرە تابلۆیەكیش بێت لای ئێمە تۆمار دەكرێت، جا هەرێمی كوردستان بێت یان دەرەوەی هەرێم.
-پابەند بن بە رێنماییەكانەوە، چونكە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك و گەورە شەقامەكان جیاكراوەتەوە و لەكاتی سەرپێچیدا توشی سزا دەبن.