هاتوچۆی سلێمانی:

“دەنگۆی گیانلەدەستدانی تیمە فڕۆکەوانییەکە دوورە لە راستییەوە”

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دەنگۆی گیانلەدەستدانی ئەو تیمە فڕۆکەوانییەی بەشداربوون لە پڕۆسەی فریاگوزارییەکە، دوورە لە راستییەوە.

شەوى رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە شاخى هەرووتە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا، وەک پێشتر سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى خێراى فریاکەوتنى سلێمانى بە 964ـى وتبوو، دوای رووداوەکە تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە بوونى تەرمەکە، بەڵام بەهۆى سەختى شوێنەکە ناچاربوون تیمى فڕۆکەوانى ئاگادار بکەنەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29.8.2025 هەلیکۆپتەرێکی هاتوچۆ سلێمانی چووە شوێنەکە، بەڵام  بەهۆى هەڵەیەکى تەکنیکى ئەویش کەوتە خوارەوە و تێکشکا.

کەمێک لەمەوبەر هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئەو تیمە فڕۆکەوانییەی بەشداربوون لە پڕۆسەی فریاگوزارییەکە، لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە، دوورە لە راستییەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەوان و هەر دوو یاریدەرەکەی سەلامەتن و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

هاتوچۆى سلێمانى زانیارى لەبارەى تێکشکانى کۆپتەرەکە رو...

هاتوچۆى سلێمانى زانیارى لەبارەى تێکشکانى کۆپتەرەکە روونکردنەوە دەدات

چیرۆکى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى

چیرۆکى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى