لە خەلیفان

بەهۆی پارەی کەپرێکەوە 14 کەس بریندار بوون

964+

ئاکام غەفوور – خەلیفان

لە یەکێک لە سەیرانگەکانی گوندی ئاڵانەی سەر بە قەزای خەلیفان، شەڕ لە نێوان خاوەنی سەیرانگەیەک و ژمارەیەک گەشتیار دروست بووە و بەهۆیەوە 14 کەس بریندار بوون.

شەڕەکە لەسەر ئەوە دروست بووە، گەشتیارەکان چوار کەپریان گرتووە، تەنیا پارەی سێ کەپریان داوە، لەسەر ئەوە دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروست بووە.

ئەمڕۆ هەینی 29.8.2025، کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی خەلیفان بە 964ـی وت، بەهۆی شەڕەکەی دۆڵی ئالانە، 14 بریندار گەیەندراونە نەخۆشخانەی خەلیفان کە سەرجەمیان لە رەگەزی نێر بوون و تەمەنی جیاوازیان تێدابووە.

وتیشی، بریندارەکان بە دار و بەرد و ئاسن بریندار ببون، بەڵام کەسیان برینیان سەخت نەبووە، سەرجەمیان لێرە چارەسەر کراون، تەنیا دوو لە بریندارەکان بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.

دۆڵی ئاڵانە لە سنووری قەزای خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکان بە تایبەت لە وەرزی هاوین خەڵکێکی زۆر لە هەولێر بە مەبەستی گەشت رووی لێ دەکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێشبینی دەکرێت تا ئێوارە رێگە جێگرەوەکەی خەلیفان تەوا...

پێشبینی دەکرێت تا ئێوارە رێگە جێگرەوەکەی خەلیفان تەواو بکرێت

پلانی دووسایدکردنی رێگەی نێوان سۆران و خەلیفان ئامادە...

پلانی دووسایدکردنی رێگەی نێوان سۆران و خەلیفان ئامادەیە