"نرخی هەندێکیان 50 وەرەقەیە"

توڵەی کوردی بە مشتێ تێر دەخوات و مەسرەفیشی نییە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

باو باوی تولە سەگی کوردیە و بۆ ناو پەلەوەر و ئاژەڵەکان زۆر چالاکە و خاوەنەکەشی دەڵێت، خواستی زۆر لەسەرە و نرخەکەشی لە 5 تا 50 وەرەقەیە و بەپێی حەزی کەسەکەش دەگۆڕێت.

کەمال بازیانی لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی تر هەستاوە بە پەرەپێدانی ئەم جۆرە لە سەگ، وەک دەڵێت بۆ خاوەنەکانیان زۆر باشن و لەم قەبارەیە گەورەتر نابن لە تورکیا و زۆربەی شارەکانەوە داوای دەکەن، فێستیڤاڵ و خەڵاتیان هەیە و زۆریش گرنگی بە خاوێنی و ڤاکسین کردنیان دەدەین، دڵیش دەکەنەوە.

دەشڵێت، رەشی سادە، مەرغوبە و زیاتر خواستی لەسەرە  و لەناو قەرەباڵغی سترێسن، دەنا زۆر دڕن و دەرەقەتی پشیلەش دێن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

رۆژی جیهانی سەگە و نمایشیان دەکەن

رۆژی جیهانی سەگە و نمایشیان دەکەن