"هەندێکجار بە دەستی بە تاڵ دەگەڕێنەوە"

مایکەکەی دانا و خەمی کرێکارێکی نایە کۆڵی و دەستی بە کار کرد

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

پەیامنێرە بە تواناکەی 964 ئەمجارەیان لە قوڕگی شێر خەمی کرێکارانی لە کۆڵناوە و ئیشێکی پڕ زەحمەت و مەترسی هەڵبژاردووە، بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک.

هەر بەیانی زوو چووە مەیدانی وەستانی کرێکاران لە هەولێر، تاوەکو کەسێک بێت و ئیشێکی پێبدات، زۆر چاوەڕوان بوو، لە کۆتاییدا توانی ئیشێکی دەسکەوێت بە بڕی 10 هەزار دینار بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر، ئەویش بەستنی دار و تەختە بوو، کە پڕ لە سەرکێشی و مەترسیە و دەبێت بچێتە سەر دیوارە بەرز و نزمەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی.

وەستا دەڵێت، بەردەوامی دەگەڕێتەوە سەر کرێکارەکە خۆی تا چەند بە سەلیقە و زیرەکانە کارەکە ئەنجام بدەت و زووتر فێربێت، باشتر دەبێت، مەرج نیە تەنیا 8 کاتژمێر کاربکەن جار هەیە زیاترە و زۆرترین بڕیش 15 هەزارە لە پاداشتی کارەکەی، نەشیشاردەوە کە زۆر مەترسیدارە و چەند جار کرێکار یان وەستا کەوتووەتەوە خوارەوە و پڕە لە مەینەتی و هیچ زەمانێکمان نییە.

ئەحمەد شەمزینی پەیامنێر، لە رێگای دەست و مەچەک و ماسولکەکانیەوە، هەوڵیدا ئازار و مەینەتی و ماندووبوون و خەباتی کرێکاران نیشان بدات، نەک تەنیا بە وشەیەک بیگەیەنێت، بەمەش هەم ئەرکەکەی خۆی وەک رۆژنامەوانێک جێبەجێ کرد، هەم لە خەم و دەردی کرێکارێک گەیشت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

کۆڵان بە کۆڵان قوتو لەناو زبڵەکان کۆدەکەنەوە بۆ پەیداک...

کۆڵان بە کۆڵان قوتو لەناو زبڵەکان کۆدەکەنەوە بۆ پەیداکردنی عانەیەک