25 هەزار دینارى عێراقى - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بەقسەی شەفافیەت
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 26% کەمی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
هه‌فته‌ی رابردوو، داهاتی سلێمانی له رۆژی 23 تاوه‌كو 29.8.2025، بڕی زیاتر له 16 ملیار و 119 ملیۆن و 249 هه‌زار دیناره، كه 93%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.
بەراورد بە هەفتەی رابردووتر کە داهات زیاتر لە 22 ملیار دینار بووە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 26% کەمیکردووە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 16 ملیار و 119 ملیۆن و 249 هه‌زار و 189 دینار بووه.
بە گوێرەی داتا‌کان، 14 ملیار و 941 ملیۆن و 846 هه‌زار و 189 دیناری واتا 93%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 177 ملیۆن و 403 هه‌زار دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 7%ی كۆی گشتی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.
سلێمانی، شه‌ش گه‌نجینه‌ی هەیە، کە پارەی 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته، 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 785 فه‌رمانگه و هۆبەی بۆ دەگوازرێتەوە و ماڵپەڕی شەفافیەت داتای دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.
