سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە و بەهای تمەن دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد _ وێنە: ئاژانسەکان
سزا ئەو دۆخەی خوڵقاندووە
بازرگانە ئێرانییەکان لە پێگەی تمەن دەترسن؛ دەبێ بە 16ملیۆن؟
964+
ئەحمەد مستەفا
لە “گروپ چاتی” بازرگانانی نێوەدەوڵەتی ژووری بازرگانی ئێران هۆشداری دراوە، لەوەی تمەن 90% بەهاکەی لەدەست دەدات، واتە 100 دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر دەبێ بە 16 ملیۆن تمەن.
ئەوە زانیارییەکانی شیکەرەوەی ئابووری، بیلال رەئوفە لە پێگەکەی خۆی نوسیوویەتی، ئەوە لە کاتێکدا ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە نۆ ملیۆن و 400 هەزار تومەنە.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش پشتراستیکردەوە، کە بەفەرمی نامەی سێ وڵاتەکەی ئەوروپایان بەدەستگەشتووە بۆ چالاککردنی سزا نێودەوڵەتیەکان بۆسەر ئێران، ئەوە هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەو دابەزینە کەم وێنە و چاوەڕوانکراوە.
ترۆیكای ئه‌وروپی كه پێكهاتوه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستپێكردووه بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كات.
ئاژانسی رۆیته‌رز دەڵێ، ئه‌وروپا پرۆسه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانی ده‌سپێكردووه‌ته‌وه و سێ وڵاته‌كه “هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ی 30 رۆژی داهاتودا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 و داوایان له ئێران كردوه كه “به‌شداری له دیپلۆماسییه‌كی بنیاتنه‌ردا بكات بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
هەروەها، ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووە، كه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ كاراكردنی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا له دژی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌شڵێ، واشنتۆن ئاماده‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران بكات.
بەرزی و نزمییە بەردەوامەکانی تمەن؛ لە هەواڵە ئەرشیفکراوەکان