ئەركی حكومەتە موچە دابین بكات

سەرۆک كۆماری عێراق: لە خەرجییەكانی موچەدا كێشەیەكی گەورەمان هەیە

964+

محەمەد فاتیح

سەرۆک كۆماری عێراق، بە ئەركی حكومەتی وڵاتەکەی دەزانێت موچەی هەموو فەرمانبەران دابین بكات و ئاشكراشی كرد، كێشەیەكی گەورەیان هەیە لە خەرجییەكانی موچەدا.

عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆک كۆماری عێراق، لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی عێراقییەی یەكەمدا دەڵێت، ئەركی حكومەتی عێراقه، موچەی هەموو فەرمانبەران دابین بكات.

باسی لەوەش كرد، كێشەیەكی گەورەمان هەیە لە خەرجییە حكومییەكان بۆ موچە، كە گەیشتووەتە 80% لە داهاتی دەوڵەت، لەكاتێكدا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا ناگاتە زیاتر لە 6% و پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكەین.

"هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت"

لە بەشتێكی تری قسەكانیدا، چەكدانانی پەكەكە، بەپێی رێكەوتنێك لەگەڵ حكومەتی توركیا، بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف دەكات، بۆ پتەوكردنی ئاشتی و ئاسایش و بەرقەراربون و چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی لە عێراقدا، كە بەردەوام پێشێلكاری و دەستدرێژی هەبووه، لەگەڵ دروستكردنی سەربازگەی توركی لەناو سنورەكانی عێراقدا.

پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ئاشتی بەڕێوەدەبرێ؛ سێیەم ج...

پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ئاشتی بەڕێوەدەبرێ؛ سێیەم جارە