تیروپشكی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدرا
پاڵەوان بەرامبەر بایرن یاریی دەكات و ریال مەدریدیش رووبەڕووی ئینگلیزەكان دەبێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025 ئێوارە تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” لە سویسرا و لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامدا.
تیپەكان كران بە چوار ئاست و هەر ئاستێك نۆ یانە، بۆ ئەوەی هاوسەنگییەك لە تیروپشكەكەدا هەبێت، لە ئەنجامدا یاریی بەهێز كەوتنەوە، بە تایبەتی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو رووبەڕووی بایرن میونشن و بارسێلۆنا دەبێتەوە، هەروەها ریال مەدریدی براوەی زۆرترین نازناو لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا بەرامبەر مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول، هەردوو یانەی ئینگلیزی دەبێتەوە.
ئەنجامی تیروپشكەكە بۆ تیپەكانی ئاستی یەكەم بەم جۆرە كەوتەوە:
پاریس سانجێرمان: بایرن میونشن – بارسێلۆنا – ئەتالانتا – بایەرلیڤەرکوزن – تۆتێنهام – سپۆرتینگ لیشبۆنا – نیوکاسڵ – ئاتلێتیک بلباو.
ریال مەدرید: مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، یۆڤێنتۆس، بێنفیکا، مارسیلیا، ئۆڵۆمپیاکۆس، مۆناکۆ، کایرات.
مانچێستەر سیتی: بۆروسیا دۆرتموند، ریال مەدرید، بایەر لیڤەرکوزن، ڤیاڕیال، ناپۆلی، بۆدۆ گلیمت، گالاتەسەرای، مۆناکۆ.
بایرن میونشن: چێڵسی، پاریس سانجێرمان، کڵەب بروج، ئارسیناڵ، سپۆرتینگ لیشبۆنا، ئایندهۆڤن، سانت جیلواز، پافۆس.
لیڤەرپوول: ریال مەدرید، ئینتەر، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتراخت فرانکفۆرت، ئایندهۆڤن، مارسیلیا، قەراباخ، گالاتەسەرای.
ئینتەر: لیڤەرپوول، دۆرتموند، ئارسیناڵ، ئاتلێتیکۆ مەدرید، سلاڤیا پراگ، ئەیاکس، کایرات، سانت جیلواس.
چێڵسی: بارسێلۆنا، بایرن میونشن، بێنفیکا، ئاتالانتا، ئەیاکس، ناپۆلی، پافۆس، قەراباخ.
دۆرتموند: ئینتەر، مانچێستەر سیتی، ڤیاڕیال، یۆڤێنتۆس، بۆدۆ، تۆتێنهام، بیلباو، کۆپنهاگن.
بارسێلۆنا: پاریس سانجێرمان، چێڵسی – ئینتراخت فرانکفۆرت – بروج – ئۆڵۆمپیاکۆس – سلاڤیا پراگ – کۆپنهاگن – نیوکاسڵ.
گەیشتن بە قۆناغی 16 چۆن دەبێت؟
هەشت یانەی یەكەمی ریزبەندیی كۆتایی بۆ قۆناغی 16 سەردەكەون، دواتر لە پلەكانی نۆ بۆ 24 یاریی یەكلاكەرەوەی چوون و هاتن دەكەن و هەشتی دیكە سەردەكەون، تیپەكانی پلەی 25 بۆ 36 بۆ دەرەوە و بەشداریی هیچ پاڵەوانیەتییەكی دیكە ناكەن.
کەی دەستپێدەکات؟
یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان لە 16ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات و یاریی كۆتاییش لە 30.6.2026 لە یاریگەی پوشكاش ئارینا لە هەنگاریا دەكرێت.