تیمێكی كارەبای هەڵەبجە، فۆتۆ: كارەبای هەڵەبجە
پڕۆژەی رووناكی لە كوردستان
ئێستا چوار ملیۆن هاوڵاتی كارەبای 24 سەعاتییان هەیە
محەمەد فاتیح
نزیکەی چوار ملیۆن هاونیشتمانی لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێرييان پێگەیشتووە، کە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێم، زیاتر لە سێ هەزار مۆلیدەی گازوایلیش لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی کارەبا، ئەم هەنگاوە هەڵەبجە دەکاتە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە لە تەواوی شارەكە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لە رێگای پڕۆژەی رووناکییەوە.
دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی:
کوردستان:
هاوڵاتی: 3,770,000
هاوبەش: 987,000
هەولێر:
هاوڵاتی: 1,935,000
هاوبەش: 504,000
سلێمانی:
هاوڵاتی: 1,345,000
هاوبەش: 351,000
دهۆک:
هاوڵاتی: 351,000
هاوبەش: 94,000
هەڵەبجە:
هاوڵاتی: 139,000
هاوبەش: 38،000
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە كه زیاتر لە 3,200 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی دایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە و کاریگەرییان لە کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە بە تۆن لە پڕۆژەی رووناکی.
کوردستان:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 3,222
کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 600,000
هەولێر:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 2,197
کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 410,000
سلێمانی:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 604
کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 112,000
دهۆک:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 356
کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 63,000
هەڵەبجە:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 65
کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 15،000
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە ئایاریش ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.