کەوتە ژێری و گیانی لەدەستدا

جوتیار بووە و لەکاتی جوتکردنی زەویەکەیدا تراکتۆرەکەی وەرگەڕا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

له‌ گوندێكی سنورى قه‌زاى خورماتوو، جوتیارێك له‌كاتى زه‌وى كێڵاندا تراكتۆره‌كه‌ى وه‌رده‌گه‌ڕێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
رووداوه‌كه‌، ئەمڕۆ لە گوندی ناڵەشکێنەی ناوچەی داودەى ئه‌م قه‌زایه‌ روویداوه‌ و جوتیارەکە ناوی “تەیمور حەسەن”ە تەمەنی 50 ساڵە، خێزاندارە.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە بە 964ـی وت، جوتیارەکە لەکاتی جوتکردن و کێڵانی زەویەکەیدا چووەتە شوێنێکی بەرزایی و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، تراكتۆره‌كه‌ى کەوتوەتە خوارەوە و بەسەر جوتیارەکەدا کەوتووە.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی کەس له‌ نزیکی نەبووە فریای بکەون، جوتیاره‌كه‌ گیانی لەدەستداوە”.
جوتیارەکە، خۆى خەڵکی شاری سلێمانیە به‌ڵام خانویەکی لە ناوچەی داودە هه‌یە، جارجاره‌ بۆ کاروباری کشتوکاڵی سەردانی ناوچەکە دەکات، ئەمڕۆش هاوشێوەی جارەکانی دیكه‌ سەردانی زەویە کشتوکاڵیەکانی کردوە و به‌ڵام رووبه‌ڕووى ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ته‌وه‌.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەو...

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەوە ئاگری نەورۆزی کردەوە

جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و مرد

جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و مرد

هێزێک لە گوندی شەناغە جوتیارێک دەستگیر دەکەن و تراکتۆر...

هێزێک لە گوندی شەناغە جوتیارێک دەستگیر دەکەن و تراکتۆریش دەبەن