لۆگۆی وەزارەتی دارایی
وەزارەتی دارایی هەرێم:
هەرێم 120 ملیاری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا کرد
964+
توانا نەقی
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران واتە مانگی شەش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025 وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئێستا بە پێی رێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەت دوای ناردنی ئەم داهاتە نانەوتییە دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی موچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێم بکات و لیستی موچەش لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاو بکرێتەوە.