نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
67 دۆلارە
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێك بوو نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردبوو و بەرە و 70 دۆلار هەنگاوی دەنا، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 67 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و مامەلەی پێوە دەکرێت، بەوەش لە چاو دوێنێندا بە رێژەی 0.58% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 63 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.58% دابەزیوە.
لە دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە جارێکی تر بەرزبووەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە هەڵبەز و دابەز دەکات.