"باس لە ماددەی هۆشبەر دەکات"
لە چیرۆکێکی راستییەوە بۆ فیلمی تیمساح
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
فیلمی تیمساح دوای نزیکەی دوو مانگ لە بڵاوبوونەوەی تیزەرەکەی دواجار لە سینەماکان نمایشکرا و لە چیرۆکێکی راستییەوە وەرگیراوە.
هەریەک لە ئەکتەران هەردی سەلامی و ئەیام ئەکرەم و محەمەد شیروانی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن و دەرهێنانی سەید کەمالە، دەرهێنەری لە بارەی فیلمەکەوە بۆ 964 وتی، نیازمانە وایە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤانکۆڤەری بکەین بە فیلمەکە، بێگومان لە شارەکانی تری کوردستانیش نمایش دەکرێت.
قادر چەپک کە یەکێک بوو لە رۆڵەکانی ناو فیلمەکە و وتی، فیلمەکە باس لە ماددەی هۆشبەر دەکات و باشترین ناو بۆی گونجاو بێت تیمساحە، چونکە گیاندارێکی نامۆیە.
بەرلە نمایشی فیلمەکە، چەند دیمەنێکی ئەیام ئەکرەم بڵاوبوویەوە کە بە کوڵ دەگری و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و دەشڵێت، هەمیشە رۆلەكانم لەفلیمە سینەماییەكان چاوم پڕدەكات سینەما ژیانەو هیچ كاری ترم لەبەردەست نیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح