"به‌داخه‌وه گه‌نج گوێ له حه‌یران ناگرێت"
له هه‌ولێر ده‌رگا له‌سه‌ر ماڵی حەسەن حەیران كرایه‌وه
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
له هه‌ولێر ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به حه‌یران كرایه‌وه و ناویان لێنا ماڵى حه‌سه‌ن حه‌یران، بۆ ئه‌وه‌یانه هه‌م ناوى حه‌سه‌ن حه‌یران به زیندوویی بمێنیبَته‌وه و مه‌هیش گه‌نجه‌كان رابێنن و ئاشناى فۆلكلۆر و كه‌له‌پوور بكرێن.
ماڵه‌كه لە پاڕکی شانەدەر كرایه‌وه، ژمرایه‌كى زۆرى دۆستانى فۆلكلۆر و حه‌یرانبێژان ئاماده‌بوون.
هێمن، ناسراو بە مام سەعید، به 964ـى وت، گەنجانی ئێستا گوێی لەحەیران ناگرن زۆر وشە هەیە کە فۆلکلۆری کوردییە نایزانن، بۆیه كردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێناه بۆ ئاشنابوون و فێربوونى ئه‌م گه‌نجانه پێویسته.
وتیشی “جاری وایە لە فیلمێک قسەیەک دەکەم دواتر پەیوەندیم پێوەدەکەن و دەڵێن ئەم وشەیە مانایی چیە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە گوێی لە حەیران ناگرن چونکە حەیران هەموو وشەکانی کوردی فۆلکلۆرین”.
سلێمان قەرەچوغی حەیرانبێژ، جیاوازی نێوان حەیران و لاوک و بەستەی بۆ کردین و هه‌ر سێ نموونه‌كه‌شی به‌ده‌نگی خۆى بۆى وتینه‌وه.
حەیران یەکێکە لە هونەرە هەر کۆن و فۆلکلۆرەکانی کورد و هه‌ولێری به نیشتمانى سه‌رهه‌ڵدانى حه‌یران داده‌ندرێت كه لێیه‌وه ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ى حه‌یران كراوه.
حەسەن حەیرانیش كه ناوی تەواوی (حەسەن قادر خەلیل برایم گەورەیە) و ساڵی 1937 لە دایکبووە و ساڵى 1984 كۆچی دوایی كردووه، به‌یه‌كێك له دیارترین حه‌یرانبێژه‌كانى كوردستان داده‌ندرێت، كه جگه له وتنه‌وه‌ى حه‌یران اره‌ززاییه‌كى باشیشی له ژه‌نینى شمشاڵ هه‌بووه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن