به‌شی ئاژه‌ڵه‌كان ناکات
12 گوندی پیره‌مه‌گرون كه‌م ئاوی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوون
964+
ده‌شتی عارف
گونده‌كانی سنووری پیره‌مه‌گروون لە سلێمانی، به‌ده‌ست بێ ئاوی گیرییان خواردووه و ئاژەڵەکانیان خەریک تینوو دەبن، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاویش ته‌نیا توانای دابه‌شكردنی ئاویانی ماڵه‌كانی هه‌یه و ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌كان دابین ناكات.
بێ ئاوییەکە زیاتر، 12 گوندی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
سواره محه‌مه‌د، دانیشتووی گوندی ته‌ڕه‌ماری سه‌روو، باسی كێشه‌كانی بۆ 964 كرد و وتی، له مانگی حه‌وته‌وه بیره‌كانمان كێشه‌ی هه‌یه، ئاوی پێویستی تێدانییه بۆ مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌مان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاو، هه‌فتانه رۆژێك به تانكه‌ر ئاومان بۆ دەهێنێت، به‌ڵام ئه‌و ئاوه به‌س به‌شی خواردنی خۆمان ده‌كات و ده‌بێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئاو بكڕن كه ئه‌وه‌ش قورساییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌رشانیان.
ئەو دانیشتووەی تەڕەمار وتیشی، كۆتاجار پێنج ملیۆن دینارمان له پاككردنه‌وه و چاككردنی بیرێكدا خەرج کرد به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاوەکەی زیاد ببێ، به‌ڵام ته‌نیا 10 رۆژ ئاوی هێنا و دواتر وه‌كو خۆی لێهاته‌وه، ناچار ئێستا دوو رۆژ جارێك، بایی 60 هه‌زار ئاو ده‌كڕین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانمان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025، كارزان ته‌ها، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی پیره‌مه‌گروون به 964ـی وت، 12 گوند له سنوری پیره‌مه‌گروون كێشه‌ی كه‌م ئاویان هه‌یه، ئێمه‌ش له رێگای دوو تانكه‌ر رۆژانه ئاو بۆ گونده‌كان دابین ده‌كه‌ین و هه‌ر گونده و هه‌فته‌ی رۆژێك ئاوی پاكی بۆ خواردن به‌ده‌ست ده‌گات.
سه‌باره‌ت له لێدانی بیری نوێ و پاككردنه‌وه‌ی بیره‌كان كارزان ته‌ها وتی، پێویسته گونده‌كان له رێگای ئه‌نجومه‌نی گونده‌كانه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی ناحیه بكه‌ن و ئه‌وانیش داواكه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئێمه، ئێمه‌ش داوای بودجه ده‌كه‌ین بۆ لێدانی بیر و ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌مان بۆ خه‌رج بكرێت ده‌ست به‌لێدانی بیر ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره نافه‌رمییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، سه‌روو هه‌زار كه‌س، له 12 گونده توشی كێشه‌ی كه‌مئاوی بوونه‌تەوە و نزیكه‌ی 40 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ له (مه‌ڕ و بزن و مانگا)ـش بێ ئاو بوون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا