"كارەكەیان پێوانەیی بوو"

ئه‌ندازیارانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر خەڵاتكران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ لە هەولێر ئەو تیمە ئەندازیارانەی كاریان لە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كرد، خەڵات كران و دەستخۆشییان لێكرا.

راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025 بڵاویكردەوە، لە لایەن پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناوەوە، ئه‌ندازیارانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌ربری، كه‌ توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا بازاڕی سووتاوی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، به‌ ئەندازه ‌و شێوازی كلاسیكی دێرینی خۆی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.

شەوی 5.5.2024 ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و زیان و زەرەریكی زۆری بە بازاڕەكە و موڵك و ماڵی دوكاندارەكان گەیاند، كە بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵەندرێت، دوای چەند کاتژمێرێکیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

دوای ئەوە بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بڕیاردرا بازاڕەكە نۆژەن بكرێتەوە و قەرەبووی دوكاندارەكانیش بكرێتەوە.

قەیسەریی هەولێر بازاڕێكی كۆن و مێژوویی شارەكەیە و تەمەنی بۆ نزیكەی 200 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و یەكێكە لە سیما دیار و جوانەكانی شارەكە.

نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆتایی هات

نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆتایی هات