شارەزایەكی عەقارات:

“هەروا شوقەی زۆر دروست دەكرێن و كرێچییش هەروەک خۆیانن”

964+

دیلان محەمەد جەزا

شارەزایەكی بواری خانووبەرە و زەوی ئاشكرای دەكات هەروادێ و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دروست دەكرێن و زیاد دەبن، بەڵام كرێچییەكان هەروەك خۆیانن و هاوڵاتی ئاست مامناوەند لە رووی گوزەران ناتوانن شوققە بكڕن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025 لە ئیڤێنتێكدا راپۆرتی چاودێریكردنی كاركردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبوونی شوققە لە سلێمانی بۆ نیوەی یەكەمی 2025 راگەیاندرا.

بیلال سەعید بەڕێوەبەری موڵك داتا بە 964ی وت، مۆڵەتی زۆر بە دروستكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوە، بەڵام بەم جۆرەی ئێستای مامەڵەی كڕین و فرۆشتن هاوڵاتی نابێتە خاوەن شوققە،

وتیشی، تەنیا لە سلێمانی 38 پڕۆژەی نیشتەجێبوون خەریكە تەواو دەبن، هەروەها 100 هەزار شوققە لە كوردستان لە دروستكردندان، بەڵام هاوڵاتی ئاست مامناوەند لە رووی توانای داراییەوە، ناتوانێت شوققە بكڕێت.

بیلال سەعید پێی وایە پێویستە دامەزرایەوەك هەبێت و بزانێت كوردستان پێویستی بە چییە لە رووی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردنەوە، پێویستە حكومەت بتوانێت لە رێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە پلانێكی هەبێت و بزانێت چەند شوققە و یەكەی نیشتەجێبوون پێویستن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پێنجوێن چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێ

لە پێنجوێن چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێ