"بەو تەمەنە کەمە توانیوتانە بە پاکی خۆتان دەربخەن"

کاروان ئەنوەر: 964 پەیامی خۆی دەگەیەنێ و تەشهیریش ناکا

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سوپاسی 964 دەکات و دەڵێت، بەو تەمەنە کەمە و بە ئیمکانیاتی کەمەوە توانیوتانە راستگۆیانە کار بکەن و بە پاکی خۆتان دەربخەن.

سەبارەت بە رووماڵی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، مەرجە میدیاکان بە زمانێکی زانستی و نەرم و وک خۆی و لەزاری سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە زانیارییەکان بگوازنەوە.

“964 پەیامی خۆی دەگەیەنێ و تەشهیریش ناکات، هەر کەناڵێک وەک 964 پابەندی رێنماییەکان بێ، شایەنی رێز و تەقدیرە”، کاروان ئەنوەر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا هەزار و 700 کەناڵ لە کوردستان مۆڵەتی کارکردنیان هەیە و چەند کەناڵێکیش هەن بێ مۆڵەت کار دەکەن و راستگۆیی خۆیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تۆڕی 964:

تۆڕی 964: "نابینە سەکۆیەک بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی"