گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و لەناودەبرێن

لە کانی ماسێ ژمارەیەک گولـلە هاوەن هەڵگیرانەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری کانی ماسێـی سەربە قەزای ئامێدی شەش گولـلە هاوەن هەڵگیرانەوە و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و لەناو دەبرێن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتە لە بوونی ژمارەیەک گولـلە هاوەن، تیمێکی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی ( EOD ) لە گوندی راڤینا چوونەتە شوێنەکە و گولـلە هاوەنەکانیان هەڵگرتوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گولـلە هاوەنانە بریتی بوون لە دوو گولـلە هاوەن لە جۆری 82 ملم و چواری دیکەش لە جۆری 62 ملم، کە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و دواتر لەناودەبرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک داوایش لە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەکات، لە هەرشوێنێک مەترسی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان بینی، بە ژمارە 182 پەیوەندیان پێوە بکەن.

لە باڵەکایەتی کۆمەڵێک مین و تەقەمەنی لەناوبران

لە باڵەکایەتی کۆمەڵێک مین و تەقەمەنی لەناوبران

لە چوارتا گوللە هاوەنێک و نارنجۆکێک لە ماڵێکدا دۆزرایە...

لە چوارتا گوللە هاوەنێک و نارنجۆکێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە