"رووبەڕووى هیچ ئەشکەنجەیەک نەبوومەتەوە".

دەستەى مافى مرۆڤ؛ هیچ دان پێدانێکی بەزۆر لە لاهور جەنگى وەرنەگیراوە

964+

وریا فەتاح

دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، لە زیندانى کانى گۆمە سەردانى لاهور جەنگى کردووە و ئاشکراى دەکات کە هیچ دانپێدانانێکى بەزرۆى لێ وەرنەگیراوە و رووبەڕووى هیچ ئەشکەنجەیەک نەبووەتەوە، دەشڵێت: بە ڤیدیۆ قسەى لەگەڵ خێزان و منداڵەکانى کردووە.

لاهور شێخ جەنگى داواى کتێبى کردووە

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە زیندانى کانى گۆمەى شارى سلێمانى سەردانى لاهور جەنگى کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەکە بڵاوى کردووەتەوە، شاندى دەستەى مافى مۆڤ لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور شێخ جەنگى و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی رەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو رێکارەکان پرسیاریان لێ کرد.

وەک دەستەکە باسى دەکات، تەندروستی باشە و لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە، هەروەها بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە و داوای پەرتوکی کردبوو.

” لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، لاهور شێخ جەنگى وتوشیەتى لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، رووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبۆتەوە”، دەستەکە وا دەڵێت.

بەپێى راگەیەندراوەکە، لاهور شیخ جەنگى داواى کردووە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات.

لەسەر رووداوەکانى ئەو رۆژە، لاهور جەنگى بە شاندەکەى وتووە کە زووتر نوێنەرى وڵاتانى ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و حکومەتى هەرێمى لێ ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو رووداوانە روودەدەن.

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا مافی ناوبراوە رێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێ و رێگە بدرێ بە سەردانی پارێزەرەکان.

لەبارەى دانپێدانانى بەزۆرەوە، دەستەکە ئاشکراى کردووە کە لەکاتى لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دانپێدانێکی بەزۆری لێی وەرنەگیراوە.

لەوەڵامی پرسیاری تیمی دەستە سەبارەت بە ڤیدیۆکردن لەکاتی لێکوڵینەوە، لاهور شێخ جەنگى وتویەتى،”هیچ کامێرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکوڵینەوە”.

بەپێى راگەیەنراوەکە، تیمى دەستەى مافى مرۆڤ هەر ئەمڕۆ، چاویان بەبەشێک لەدەستگیراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگى ناسراون و بەپێی بەدوا داچونی شاندەکەی دەستە ژمارەیان 162 کەسن.

لەبارەى ژمارەى کوژراوانەوە، دەستەکە ئاشکراى کردووە کە ئاسایش پێى وتوون کە ژمارەى کوژراوانى هەردوولا پێنج کەسن.

لەبارەى ئەو کەسانەى بێ سۆراغ و نادیارن، دەستەى مافى مرۆڤ ئاشکراى دەکات، کەسوکاریان دەتوانن سەردانى نوسینگەى سلێمانى مافى مرۆڤ بکەن و سۆراغى کەسەکانیان بکەن.

بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار بە تۆپ لێیاندراوە

بەشێک لە ماڵەکانی لالەزار بە تۆپ لێیاندراوە