"هەنگوینی ئەسڵ دەیبەستێ"

یەکێک لە کۆنترین هەنگوین فرۆشەکانی سلێمانی هەنگوینی ساڵی 1997ـی هەیە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کاکە حەمە یەکێکە لە کۆنترین هەنگوین فرۆشەکانی سلێمانی و هەنگوینی 30 ساڵەی لا دەست دەکەوێ، وەک خۆشی دەڵێت، ئەمساڵ ساڵێکی باش نییە بۆ هەنگوین و هەنگەوانەکان بەرهەمی باشیان نەبووە.

پەیامنێری 964 چووەتە دوکانەکەی کاکە حەمە بەڵام نەک بۆ هەنگوین کڕین، بۆ گوێگرتن لە ئامۆژگاری و قسە خۆشەکانی، کاک حەمە دەڵێت، “هەرچەندە ساڵە وشکەکان هەنگوین باش بووە، بەڵام ئیمساڵ بە عامەتەن هەنگوین خراپە و هەنگەوانان 25٪ـی ساڵانی پێشوو بەرهەمیان هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی 2013 باشترین ساڵ بووە بۆ هەنگوین و وێنەی نەبووە، لەو ساڵەدا هەنگەوان هەبووە، شەش تۆن بەرهەمی هەبووە.

بە قسەی کاکە حەمە، هەر هەنگوینێک ئەسڵ بێ، دەیبەستێ و شێوەکەی وەک رۆنی کوردی لێ دێت.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

قایمقامیەتی سلێمانی: فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغەیە

قایمقامیەتی سلێمانی: فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغەیە

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە