مامۆستایه‌ک: زیاتر لە 200 قوتابیمان سوودمه‌ندبوون
رێكخراوێكی ژینگه‌یی رێنمایی خوله‌كانى بە کردار فێری قوتابیانی گۆپتەپە ده‌كات
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
رێکخراوێکی ژینگەیی لەگەڵ خولەکانی هاوینەى کە تایبەتن بە فێرکردن و زمان رێنمایی ژینگەی، هه‌مان ئه‌و رێنماییانه‌ى بۆ قوتابییه‌كان كرده كردار و ئه‌مڕۆ گه‌شتێكی به‌كۆمه‌ڵى پێكردن و لە ناحیەی گۆپتەپە رێنماییه‌كانى خوله‌كانیان جێبه‌جێكرد.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، كه ئه‌نجامده‌رى خوله‌كانى هاوینه بووه به 964 ـى راگه‌یاند، بە درێژای پێنج ساڵ بەردەوامن لە رێنمایی و کردنەوەی خولی ژینگەیی، ئەمساڵیش فۆڕمێکیان بە فێرخوازەکان داوه تاوه‌كو چالاکیەکان بەکرداری جێبه‌جێبكه‌ن.
وتیشی “تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە هەزار فێرخوازمان سوودمه‌ند كردووه”.
رێنمایی خوله‌كان بریتی بوونه له چۆنیەتی و هاندان بۆ نەمام رواندن، ئاژڵدۆستی کاری هونەری لە پاشماوەکان، بەکارنەهێنانی مادە پلاسیکییەکان، دروستکردنی ماڵی باڵندەکان.
لای خۆیه‌وه، شاجوان نەوزاد، مامۆستا لە قوتابخانە شاینی ناحکومی بە 964ـی وت، لەگەڵ کردنەوەی خولەکانی هاوینە، ئه‌وانیش سێکتەری ژینگەییان لەبیر نەکردووە، وه‌كو نەریتێکی ساڵانە رۆژێک بۆ گەشتكردن پاككردنه‌وه‌ى ژینگه كردووه.
وتیشی “زیاتر لە 200 قوتابی قوتابخانەکەمان بەشداری ئەو خولانه بوون، ئێمەش وه‌كو مامۆستا لەخۆمانەوە دەستمانپێکردوە، تا قوتابیانیش چاو لە ئێمە بکەن و دووبارەی بکەنەوە و لە خەمی ژینگە دابن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن