بەدواداچوون بۆ شەڕەکەی لالەزار دەکات

داواکاری گشتی داوا لە میدیاکان دەکات بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن

964+

شۆڕش قادری

داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکان دەکات بە شێوەیەکی بەرپرسانە و دوور لە ئاڵۆزکردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان و لێکەوتەکانیان بکەن.

داواکاری گشتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “یەکیك لە ئامانجە سەرەکییەکانی یاساکان بریتییە لە پاراستنی ماف و ئازادیەکان و ئاسایشی هاوڵاتیان و پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاساوە نەبێت، بۆیە پاڵپشت بەو ئەرکە یاساییەی کە دەزگای داواکاری گشتی هەیەتی لە پاراستنی سیستەمی هەرێم و چاودێری رەوایی (مراقبة المشروعیة) و پاراستنی ســەروەری یاسا و باش پیادەکردنی حوکمەکانی و چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان بە پێی ماددە (١/یەکەم، چوارەم) لە یاسای داواکاری گشتی هەموارکراو، جەخت دەکەینەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەر فەرمان و بڕیارێکی دادگا، دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەو پەڕی پەرۆشیەوە رەچاوی بنەما یاسایی و دەستورییەکان بکات لە پاراستنی گیان و کەرامەتی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی و تایبەتی و مافەکانی خودی تۆمەتباریش کە لە یاسا و دەستوردا هاتووە”.

ئاماژە بەوشکراوە، بۆ جێبەجێکردنی فەرمان و بڕیارەکانی دادگا، یاسا رێوشوێنی ئەوتۆی دیاریکردووە کە نەبێتە هۆکاری پشێوی و نائارامی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستوری و یاساییەکان، هەر لەم چوارچێوەیەدا زۆر گرنگە مافی ژیان و کەرامەت و ئازادی هاوڵاتیان پارێزراو بێت.

دواکاری گشتی دەشڵێت، “جەخت لەسەر هەموو دەزگاکانی راگەیاندن و خاوەنی پەیج و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و دوور لە ئاڵۆزکردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ ئەم  رووداوە و لێکەوتەکانی بکەن”.

راشیگەیاندووە، فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی رادەسپێرن بۆ بەدواداچوون بۆ گرژییەکانی شەوی 21 لەسەر 22.8.2025 کە لە سلێمانی روویدا بۆ پاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا.

هەر دوێنێ وەک تۆڕی میدیایی 964، هەڵوێستی خۆمان بە روونی راگەیاند کە نابینە بەشێک لەو شەڕە میدیاییەی لەسەر رووداوەکەی لالەزار دروست بووە و پابەندی کاری پیشەییانەی خۆمان دەبین.

تۆڕی 964:

تۆڕی 964: "نابینە سەکۆیەک بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی"

لە شەڕەکەى لالەزار پێشێلکارى مافى مرۆڤ تۆمارکراوە

لە شەڕەکەى لالەزار پێشێلکارى مافى مرۆڤ تۆمارکراوە